سه‌رۆكی هه‌رێم: له‌گه‌ڵ ماكرۆن كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكەمان تاوتوێ کرد

30.03.2021
جەماوەر نیوز
نێچیره‌ڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نوسیویه‌تی "‏خوشحاڵ بووم بە دیداری هاوڕێم سەرۆك ئیمانوێل مەكرۆن ئەمڕۆ لە پاریس. سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پێوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ کران".