ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات

20.07.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 20ی ته‌موزی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٦٨ دۆلار و ٨٢ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ ٥٧ سەنت دابەزیوە.
هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٦٦ دۆلار ٥٢ سەنت.
بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ