فه‌وزی هه‌ریری: بەرژەوەندییەکانی هەرێم لە رێککەوتنی عێراق و ئەمەریکادا پارێزراوە

27.07.2021
جەماوەر نیوز
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لە رێککەوتنی عێراق و ئەمەریکادا، پارێزراوە.
راشیگەیاند، رێککەوتنەکە سەرەتایەکی باشە لە پەیوەندییەکانی واشنتن و بەغدا.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، فەوزی هەریری، ئاشکرایکرد، دوو لیوای نوێ، لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، دروست دەکرێت، لەلایەن هاوپەیمانانەوە پڕ چەک دەکرێن.

زۆرترین خوێندراو