جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ده‌نگۆی بونی جنۆكه له بینایه‌كی ته‌واونه‌كراو له شاری هه‌ولێر دوره له‌راستیه‌وه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2021 پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئەو دەنگۆیەی کە باس دەکرا گوایه جنۆكه لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە نزیک شەقامی شەست مەتری ھەبێت، دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی کە لە سۆشیال میدیا بڵاکرابوه‌وە.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌لێت كه "دەنگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حالەتێک دەنگۆیەکە دەنگی لێ دەھاتەدەر بۆیە ئەو بابەتەی کە باس دەکرێ دوورە لە راستی وە بە ڤیدیۆ حاڵەتەکە تۆمار کراوە."