تەرمی مێرمنداڵەکەی هەولێر ده‌دۆزرێته‌وه‌

05.02.2023
جەماوەر نیوز

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی شوباتی2023 پۆلیسی هەولێر لە دۆزینەوەی تەرمێک لە نزیک کەسنەزان ئاگادارکراوەتەوە. عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ئەیوبە. وتیشی، تاوەکو ئێستا نازانرێت خنکاوە یان خنکێندراوە، تەرمەکەی دەبرێتە دادپزیشکی هەولێر و ئەوان ئەوە یەکلادەکەنەوە.

 ئەحمەد سەعدوڵڵا، باوکی ئەیوب وتی، "دڵنیام ئەوە تەرمی ئەیوبی کوڕمە، پشتم شکا.
ئەیوب ئەحمەد لە رۆژی 24ـی مانگی رابردوو لە ماڵ چووە دەرەوە و نەگەڕایەوە. دوای 13 رۆژ لە گەڕانی بەردەوام، ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە.



زۆرترین خوێندراو