جەماوەر نیوز
جوتیار عادل،وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند (3) مليار دينار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر خه‌رج ده‌كرێت.
رۆژی شەممەی رابردوو 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له بەشێکى شارى هەولێر روویدا، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بەرێوەبەرایەتى رووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگای هه‌ولێر 500 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە.
هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه، 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون، 127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه، 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە، به‌ڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووه.