پێنج یاریزانی یانه‌ی بنه‌سڵاوه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا

30.03.2022
جەماوەر نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شه‌ممه‌ 30ی ئاداری 2022 یانه‌ی بنه‌سڵاو له‌ تۆپی باله‌ ویستویانه‌ بچنه‌ كۆیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یاری لەسەر رێگای هەولێر-کۆیە لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێج یاریزانی بالەی ئه‌و یانه‌یه‌ گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە نزیک گوندی گۆمەتاڵ بووە و لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و بارهەڵگرێکدا بووە.
دوو یاریزان خه‌ڵكی (پردێ)ن و پورزای یه‌كدین و له‌ نێو یارزانه‌كان خوێندكاری زانكۆی تێدایه‌

زۆرترین خوێندراو