یەکێتی تۆپی پێی كوردستان سزای یانەی سەیدسادق ده‌دات

22.10.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ شەممە (22-10-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
سەبارەت بەرووداوەکانی یاری یانەی برایەتی و یانەی سەید سادق :
- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (3-0 ) بۆ بەرژەوەندی یانەی برایەتی .
- ئەنجامدانی 2 یاری داهاتووی یانەی سەیدسادق لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر .
- راگرتنی کارگوزاری یانەی سەیدسادق ( فەرەیدون محمد ) بۆ 4 یاری وە پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
- ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی برایەتی بە توندوتۆڵکردنی یاریگا و ئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس بەو رێژەیەی کەلەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە بەپێچەوانەوە سزای توونددەدرێن .
- پێبژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بۆ یانەی برایەتی بەهۆی کەمتەرخەمی لەئامادەکردنی پیاوانی پۆلیس .

زۆرترین خوێندراو