جەماوەر نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بە سەردانێکی یەک رۆژە جارێکی دیکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی سەردانەکەی پێشووی، بچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27-11-2022، بۆ تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی سەردانی پێشووی کە بەهۆی تەقینەوەکەی دهۆک نەیتوانی تەواوی بکات و گەڕایەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا و سەردان و کۆبوونەوەکانی درێژە پێدەدات.
رۆژی سێشەممە، 22-11-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيانی تاوتوێ کرد.
وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا تەواو بکات و "له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى ديكه له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات."
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هەر یەک لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پیشووتری عێراق، ئەبو کەڕاڕ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی نەهجی وەتەنی و رەوتی سەدر کۆببێتەوە.
سێشەممەی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، قه‌يس خه‌زعه‌لى، سه‌رۆكى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، فالح فه‌یياز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر و هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپەیمانیی فه‌تح كۆبووه‌وه.