ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دوو سەردانەکەی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هه‌رێمى كوردستان بۆ بەغدا بڵاوکردەوە. نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، هه‌رێمى كوردستان خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز له‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه بۆ پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا له ماده‌ی (١٤٠)، بودجه و شایسته دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى به ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه به هيچ جۆره هه‌ڕه‌شه و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه به بوونى گرووپى چه‌كدار له هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه به‌ر.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه لەمبارەیەوە بگێڕێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2022/11/28
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052