دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم رونکردنەوەیەک بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.05.2019
جەماوەر نیوز
دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و له‌ ڕونكردنه‌ه‌كه‌یدا هاتووه‌ لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و بچوککردنەوەی هەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێت سود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان.
له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو گشت لایەک دڵنیادەکەینەوە کە پرۆسەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، خەڵکی بێلایەن و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی تری تێدایە.

زۆرترین خوێندراو