سه‌لاح ساڵی رابردوو به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسك یاریگای به‌جێهێشت

02.06.2019
جەماوەر نیوز
شه‌وی ڕابردوو له‌ یاری كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لیڤه‌رپول توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی توتنهام بباته‌وه‌ و به‌و ئه‌نجامه‌ توانی ببێت به‌ پاڵه‌وانی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
مجه‌مه‌د سه‌لاحی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپۆل و ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی میسر توانی پێش دوو خوله‌ك له‌ ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ گۆڵێك له‌ ڕێگای لێدانی سزاوه‌ تۆمار بكات، گۆڵەكەی محەمەد سەڵاح دووەم خێراترین گۆڵی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ داده‌نرێت لە دوای ماڵدینی كه‌ ساڵی ٢٠٠٥ بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ له‌ چرکەی ٥٠ تۆماری کرد.
محه‌مه‌د سه‌لاح ساڵی ڕابردوو له‌ یاری كۆتایی یانه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ خولەكی 30 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ یاری كۆتایی ئه‌مشه‌وی  له‌ پێش خولەكی 2 گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد و كاتێك یاری ته‌واو بوو به‌ خه‌نده‌وه‌ كاسه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌ خۆشی خۆی ده‌ربڕی ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان هێمای سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ ئاینده‌دا، له‌ ئێستا له‌ ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان باس له‌  میسی و محه‌مه‌د سه‌لاح ده‌كرێت ئاخۆ كامیان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن ببن به‌ خاوه‌نی " باڵۆن دۆر" ؟ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڤان دایک ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و شایەنی ئەوەیە ببێتە براوەی باڵۆن دۆر.

زۆرترین خوێندراو