كلۆپ بە خەونەکەی گەشت

02.06.2019
جەماوەر نیوز
شه‌وی ڕابردوو له‌ یاری كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لیڤه‌رپول توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی توتنهام بباته‌وه‌ و به‌و ئه‌نجامه‌ توانی ببێت به‌ پاڵه‌وانی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
لیڤەرپول توانی ببێته‌ خاوه‌نی شه‌شه‌م نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
پێشتر یۆرگن کلۆپ یاریی کۆتایی لێ بووە گرێکوێرەیەکی گەورە، جگە لەوەی لە کۆی حەوت یاریی کۆتایی شەش جار دۆڕاوە و نازناوەکانی لەدەست داوە.
 هه‌روه‌ها كڵۆپ پێشتر دوو یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و دۆرتمۆند دۆڕاندووه‌، به‌ڵام شه‌وی رابردوو كلۆپ گریه‌ی به‌ختی كرایه‌وه‌ توانی بگات به‌ خواسته‌كانی و یانه‌كه‌ی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا له‌و باره‌یه‌وه‌ كلۆپ ڕایگه‌یاند زۆر دڵخۆشین ئێمە پاڵەوانی ئەوروپاین.

زۆرترین خوێندراو