ئه‌نته‌رنێت و کوردستان چۆن ده‌بێت ...!!!
05.03.2019

ماوه‌یه‌که‌ کۆمپانیاکانى ئه‌نته‌رنێت له‌کوردستان کێشه‌و گرفتى به‌رچاویان هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هیچ وه‌ڵامێکت ده‌ستناکه‌وێ سه‌باره‌ت به‌گرفتانه‌ هه‌ندێ جار نازانى په‌یوه‌ندى به‌کێ وه‌ بکه‌یت و هانا بۆکێ به‌ریت .
له‌هه‌رێمى کوردستان زۆرێک له‌کۆمپانیاو جۆرى ئه‌نته‌رنێت هه‌یه‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌ناوێک و له‌ژێر دروشمێکى بریقه‌دار بانگه‌شه‌ بۆ تۆره‌کانى خۆیان ده‌که‌ن که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌مویان هه‌مان کار ده‌که‌ن و یان ده‌کرێ بڵێین هاوشێوه‌ى یه‌کترن ، ئه‌وه‌ راستیه‌کى حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ که‌ئامانجى سه‌ره‌کى هه‌ر کۆمپانیایه‌ک به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین به‌کاربه‌ره‌ بۆ قازانجى زیاتر ،به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌کرێ به‌رێگاى شه‌ریفانه‌و سه‌لماندن بێت ،به‌ڵام له‌هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێیه‌ قۆرغکارى هه‌یه‌ که‌هه‌ر تۆرێکى ئه‌نته‌رنێت له‌لایه‌ن حزب و که‌ناسنێکه‌وه‌ قۆرغ کراوه‌ ده‌رفه‌تى ململانێ زۆر که‌مبۆته‌وه‌ ،هه‌ربۆیه‌ ماویه‌که‌ کێشه‌ تۆره‌کانى ئه‌نته‌رنێت له‌هه‌رێمى کوردستان که‌م تا زۆر روو له‌زیادبونه‌ و هیچ لایه‌نێک لێپرسینه‌وه‌ ناکات له‌و دۆخه‌ى رویداوه‌ ته‌نانه‌ت تۆره‌کانى ئه‌نته‌رنێت هیچ که‌ناڵێکیان نیه‌ بۆ په‌یوه‌ندى کرد و ئاگادار کردنه‌وه‌ى به‌شداربوه‌کانیان له‌کێشه‌کانو وه‌ستانى هێڵه‌کان، له‌کاتێکدا له‌گه‌ڵ کۆتایى هاتنى واده‌ى باڵانسى ئه‌نته‌رنێت راسته‌وخۆ ئاگادارى بۆ هاوڵاتیان ده‌چێت تاله‌زوترین کات هێڵه‌کانیان پڕبکه‌نه‌وه‌ ،یاخود راسته‌وخۆ هێڵه‌کانیان ئه‌وه‌ستێ ، ،من نازانم تاکه‌ى به‌وشێوه‌یه‌ ده‌بێت ،ده‌کرى َ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى هه‌رێم سنورێک بۆ ئه‌و کاره‌ دابنێت و پابه‌ندیان بکات به‌پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى نه‌ک پاکانه‌ بۆ کۆمپانیاکان بکات .
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌ریه‌که‌یان و به‌ویست و ئاره‌زووى خۆى نرخ داده‌نێت بۆ هێڵه‌کان و رێژى پێدانى تواناى به‌کار هێنانى ئه‌نته‌رنێت ،به‌ڵام هیچ مه‌رجێکى ره‌هام نه‌بینى که‌ده‌بێت بۆ کۆمپانیاکان بێت بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ستبن پێوه‌ى ،بۆیه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ى دڵى من نیه‌ به‌ڵکو هه‌موو تاکێکى کوردستانه‌ که‌هه‌ریه‌که‌مان زۆرێک له‌جۆره‌کانى ئه‌نته‌رنێتمان تاقیکردۆته‌وه‌ که‌تا هه‌نوکه‌ش رازی نین له‌تۆڕه‌کان ،بۆیه‌ باشتره‌ هاوڵاتیانیش له‌و یاساو رێنماییانه‌ى کۆمپانیاکانى ئه‌نته‌رنێت ده‌بێت پابه‌ند بن پێوه‌ى ئاشنا بکرێن و له‌هه‌ر سه‌رپێچى و که‌م وکوریه‌ک لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ ،به‌ڵام که‌ى و چۆن من نازانم ئه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار جێده‌هێڵم تائه‌و کاته‌ى ئه‌وه‌ى که‌من و هاوڵاتیان ده‌مانه‌وێ دێته‌دى ...



ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە