به‌ختیار حسێن
زۆرێک له‌و روداوانه‌ى رووده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌کى راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى به‌رپرسانى حکومى ،بۆیه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ست بهبهرپرسیارییهتى بکه‌ن و ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یه‌نن .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه روداوه‌که‌ى ئه‌مدواییه‌ى روبارى دیجله‌ى شارى موسڵه که تائێستا هیچ به‌رپرسێکى حکومى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش نه‌کردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیه زۆره‌ى رویدا ،تۆبڵێى ئهمدیاردهیه که‌ى بیته نێو عێراق و هه‌رێمى کوردستان ،چونکه ئه‌مه‌ش سیمایه‌کى جوانى به‌رپرسیارییه‌تیه له‌سیسته‌مى دیموکراسى ،نه‌ک ته‌نها هاوڵاتیان باجه‌که‌ى بده‌ن و به‌رپرسانیش بێده‌نگى هه‌ڵبژێرن .
لێره‌دا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى تێڕامانه ئه‌و قوربانیه زۆره‌یه که‌له‌ژێر ئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که‌ى روبارى دیجله له موسڵ رویداوه ،له‌هه‌مانکاتدا هیچ هه‌ڵوێستێکى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى وه‌زیرو به‌رپرسانمان نه‌بینى که‌زیاتر له100 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ،به‌ڵام له‌وڵاتى بولغاریا لهروداوێکدا که 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا سێ وه‌زیر ده‌ستیان له‌کاره‌کانیان کێشایه‌وه ،هه‌ریه‌که له‌وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و گواستنه‌وه‌و ناوخۆى ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه .له‌وڵاتى میسربههۆى روداوى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه که 20 که‌س گیانیان لهدهوستداو 40 که‌سى تریش برینداربوون ،دواى چه‌ند کاتژمێرێک وه‌زیرى گواستنه‌وه ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند ،هه‌روه‌ها وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى کوه‌یت به‌هۆى روداوى سروشتى و دروستبونى لافاو له‌وڵاته‌که‌ى ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یان ،له‌وڵاتى ئێرانیش به‌هۆى روداوى پێکدادانى دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر که نزیکه‌ى 50 که‌س بونه قوربانى جێگرى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و به‌رپرسى رێگاى ئاسنى ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند .
ئه‌مانه هه‌مووى نمونه‌یه‌کى نزیکن کهلهدهوروبهروى رویانداوه به‌وهۆیه‌شه‌وه جگه‌له‌وه‌ى به‌رپرسان له‌ئاست روداوه‌که خۆیان به‌به‌رپرسیار زانیوه‌و سه‌ردانى شوێنى روداوهکهشیان کردووه له‌هه‌مانکاتدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاندووه ،به‌ڵام له‌وڵاتى ئێمه به‌عێراق و کوردستانیشه‌وه نه‌مان بینى له‌ئاست ئه‌و روداوه جه‌رگ بڕانه‌ى روده‌ده‌ن ههرلهکارهساتى سروشتى ودروستبونى لافاو و سوتانى ئۆتۆمبێل و رووداوى هاتوچۆو چه‌ندین کاره‌ساتى تر هیچ به‌رپرسێک ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌ى خۆى رانه‌گه‌یاندن و ته‌نانه‌ت خۆشیان به‌به‌رپرسیار نه‌زانیوه له‌ئاست روداوه‌کان .
بۆیه ئومێد ده‌که‌ین به‌رپرسانى عێراق و کوردستان ته‌نها به‌ناو به‌رپرس نه‌بن و له‌ئاست به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌ى خۆیان کار بکه‌ن و له‌روداو وکاره‌ساته نه‌خوازراوه‌کان بێنه سه‌رخه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تى بگرنه ئه‌ستۆ تائه‌و راده‌یه‌ى که‌پێویست بێت ده‌ستله‌کار کێشانه‌وه‌یان راگه‌یه‌نن بۆ پیشاندانى سیماى جوانى دیموکراسى و هه‌ستى به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان و وڵاته‌که‌یان .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە