ئهتوانى له‌رێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
روداوه‌کانى هاتوچۆ جه‌نگێکى بێده‌نگ و ئارامه که‌سه‌رانسه‌رى جیهانى گرتۆته‌وه‌و ساڵانه 1.3 ملیۆن خه‌ڵک ده‌بنه قوربانى ئه‌و جه‌نگه ،هاوڵاتیان به‌بێ درک کردن به‌مه‌ترسی ئه‌و جه‌نگه به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و روى ئه‌چن و ده‌بنه قوربانى .
ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوڕێکى کورت بده‌ینه‌وه له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین روداوى دڵته‌زین و ناخ هه‌ژێن به‌هۆى هاتوچۆوه رویاندا ،هه‌ر له روداوى گیان له‌ده‌ستدانى چه‌ند پیشمه‌رگه‌یه‌کى قاره‌مان له‌رێگاى ده‌ربه‌ندیخان ،روداوى خه‌له‌کان و روداوى گیان له‌ده‌ستدانى مناڵه‌کان له‌شارى هه‌ولێرو ...هتد.
هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌م روداوانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بونى هۆشیارى و سه‌رنجدانى شۆفێر ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ره‌نگه رێگاوبانه‌کان وه‌ک پێویست نه‌بن به‌ڵام ئه‌مه هۆکار نیه بۆ روداوه‌کانى هاتوچۆ ،چونکه هۆشیارى شۆفێر و سه‌رنجدانى له‌سه‌ر رێگا و هێڵ و هێماکان ده‌بێته هۆى دورخستنه‌وه‌ى له‌روداوى هاتوچۆ ،مه‌به‌ست له‌هۆشیارى شۆفێر ئه‌وه‌یه که وریابێت به‌رامبه‌ر شه‌قامه‌کان و هێل َو هێماکان و خێرایی دیارى کراوو ،سه‌رنجدانى وردى هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ى له‌پێشه‌وه چى ده‌گوزه‌رێ هه‌روه‌ها له‌پشته‌وه‌چی هه‌یه ،واته ئه‌بێت به‌به‌رده‌وامى سه‌رنجى له‌سه‌ر هه‌ر چوارده‌ورى خۆى بێت و ئاگادارى ئۆتۆمبێله‌کانى ده‌وربه‌رى بێت ،خاڵێکى تر که هه‌ندێجار ده‌بێته هۆکارى روداوه‌کانى هاتوچۆ به‌تایبه‌تى له‌لاى گه‌نجان ،کاریگه‌رى سه‌رنشینه‌کانه له‌سه‌ر شۆفێره‌که ،هه‌ربۆیه به‌هۆى ئه‌و هاورێ وکه‌سانه‌ى له‌گه‌ڵ شۆفێره‌که‌ن کاریگه‌رى دروست ئه‌که‌ن له‌سه‌ر شۆفێره‌که تاوه‌کو سه‌رنجى په‌رت ببێت و نه‌توانێ به‌ته‌واوه‌تى کۆنترۆڵى شه‌قامه‌که بکات له‌کاتى لێخورین ،هه‌ربۆیه کۆنترۆڵى ئۆتۆمبێله‌که‌شى له‌ده‌ست ئه‌دات و ده‌بێته هۆى روداوى هاتووچۆ .
هه‌ڵبه‌ته روداوى هاتوچۆ یه‌کێکه له‌و گرفتانه‌ى تائێستا سه‌رانسه‌رى جیهان پێوه‌ى ئه‌ناڵێنن و نه‌گیشتونه‌ته رێگه چاره بۆ بنبڕکردنى و وه ناتوانرێ بنبڕ بکرێ هه‌ربۆیه هه‌وڵ ئه‌درێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى روداوه‌کانى هاتوچۆ ،بۆیه به‌شێوه‌یه‌کى گشتى روداوه‌کانى هاتوچۆ بریتین له‌پێکدادان له‌نێوان دو ئۆتۆمبێل یان ئۆتۆمبێلێک و که‌سێکى پیاده ،یان ئاژه‌ڵه‌کان یاخود خۆکێشانى ئۆتۆمبێل به به‌ربه‌ست و دیوار‌و ئه‌وکه‌ره‌ستانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ،یاخود له‌ده‌ست وه‌رگرتن و وه‌رگه‌رانى ئۆتۆمبێل ،بۆیه روداوه‌کانى هاتوچۆ یه‌کێکه له‌وحاڵه‌تانه‌ى که‌کتوپڕ روئه‌ده‌ن ئه‌م خاڵانه‌ش ده‌بنه هۆى رودانى :
1-هه‌ستکردن به‌ماندوبون وبێزارى و فشارى ده‌رونى که‌ده‌بێته هۆى نه‌مانى ته‌رکیز (سه‌رنجدان) ى شۆفێر
2-ته‌رکیزى شۆفێر نامێنێ له‌کاتى لێخورینداسه‌رقاڵى شتێکى تربێت ،بۆیه له‌یه‌ک کاتدا نابێ دوشت بکات .
3-پابه‌ند نه‌بون به‌یاساورێنمایه‌کانى هاتوچۆ به‌تایبه‌تى ئه‌و هێڵ و هێمایانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دانراون .
4- پابه‌ند نه‌بونى به‌خێرایی دیاریکراوى شه‌قام له‌کاتى لێخوریندا هه‌ربۆیه خێرایی زۆر ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى کۆنترۆڵى ئۆتۆمبێله‌که‌ت و رودانى کاره‌سات .
5-پشگوێ خستنى پشکنینى به‌رده‌وامى ئۆتۆمبێله‌که له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه به‌به‌رده‌وامى بۆ ئاگاداربوون له‌هه‌بونى که‌موکوڕى .
6-گۆڕ‌انى ئاوهه‌واو دۆخى رێگاوبان کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دروست بونى روداوه‌کانى هاتوچۆ به‌تایبه‌تى له‌وه‌رزى زستاندا .
له‌هه‌رێمى کوردستانیش سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى هه‌موو رێکاره‌کان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆوه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى روداوه‌کان ،به‌ڵام به‌داخه‌وه روداوه‌کان به‌رده‌وامن و هه‌ندێجار به‌ره‌و زیاتر ئه‌چێت ،به‌پێى ئاماره‌کانى ساڵى 2021 له هه‌رێمى کوردستاندا 662 هاوڵاتى به‌هۆى ڕووداوه‌کانى هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7 هه‌زار و 220 که‌سى دیکه‌ش برینداربوونه، ئه‌م ئاماره به‌به‌راورد به ساڵى 2020 روداوه‌کان زیادیانکردووه .هه‌روه‌ها ساڵانه له‌عێراق زیاتر له 10 هه‌زار که‌س ده‌بنه قوربانى روداوه‌کانى هاتووچۆ .
به‌ئومێدى ئه‌وه‌وى هه‌مولایه‌ک پارێزراوبن و شۆفێران پابه‌ند بن به رێنماییه‌کانى هاتوچۆو سه‌رنجدانیان بۆ شه‌قامه‌کان چڕتر بکه‌نه‌وه له‌کاتى لێخوڕین له‌پێناو پارستنى گیانى خۆیان و که‌سانى به‌رامبه‌ریان وکه‌مکردنه‌وه‌ى قوربانیانى هاتوچۆ .
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى له‌رێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052