پرۆتۆکۆڵ و پێشێلکاریه‌کانى بۆریس جۆنسۆن
25.08.2019

به‌ختیار حسین

 

پرۆتۆکۆڵ (protocol) له‌رووى زاراوه‌وه‌ له‌ووشه‌ى (پرۆتۆکۆلن، protokollen) یۆنانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ که‌له‌دوو به‌ش پێکدێت (protos) به‌واتاى یه‌که‌م ،وه‌ (kollen ) به‌واتاى چه‌سپ دێت به‌و کاغه‌زه‌ى ده‌وترا که‌به‌هه‌موو به‌راوێکى فه‌رمیه‌وه‌ ده‌لکێنرا.

پرۆتۆکۆڵ: کۆمه‌ڵێک دابونه‌ریت و یاسا و رێساى تایبه‌ته‌ که‌ شێوازى هه‌ڵسوکه‌وتى گونجاو له‌په‌یوه‌ندیى و رێوره‌سمى نێوان وڵاتان و بۆنه‌ فه‌ریمه‌کان رێکده‌خات.

پرۆتۆکۆڵ : ده‌ستورێکى مامه‌ڵه‌کردن و هونه‌رێکى پێکه‌وه‌ ژیانه‌. بنه‌مایه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و دابونه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وته‌، بۆنه‌کان رێکده‌خات له‌ : (فه‌رمى و نیشتمانى، دبلۆماسی، کۆمه‌ڵایه‌تى). رێکخستنى کۆبونه‌وه‌کان و شێوازى قسه‌کردن و کاتى قسه‌کردنى به‌شداربوان به‌پێى ریزبه‌ندى ناوه‌کان یان به‌پێى ته‌مه‌نى به‌شداربووان.

ئه‌وه‌ى من ئه‌مه‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ر بکه‌م پێناسه‌ و شیکردنه‌وه‌ى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت نییه‌ به‌ڵکو ئه‌و ره‌فتارانه‌یه‌ که‌ جۆنسۆنى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌کاتى رێوره‌سمه‌کان ئه‌نجامى ئه‌دات که‌ بووه‌ جێى سه‌رنجى میدیاکان و جیهانیش، که‌ده‌کرێت دوولایه‌نه‌بێت، یان له‌به‌ر نه‌زانینى ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ بێت یاخود به‌مه‌به‌ست ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام بدات .

سه‌ردانى بۆریس جۆنسۆن بۆ ئه‌ڵمانیا

له‌سه‌ردانى بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیا و له‌مه‌راسیمى پێشوازى سه‌رۆکى به‌ریتانیا چه‌ندین پێشێلکارى کرد که‌ ده‌کرێت هه‌م له‌رووى سوکایه‌تیه‌وه‌ سه‌یرى بکرێت له‌وانه‌ :

1-له‌کاتى رۆیشتن له‌رێوره‌سمى پێشوازى فه‌رمى سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا هه‌ردوو ده‌ستى له‌پشتى دانابوو، هه‌روه‌ها شڵه‌ژاوى پێوه‌دیار بوو، که‌ئه‌مه‌ له‌روى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ته‌وه‌ به‌لادان وبێرێزى هه‌ژمار ده‌کرێت.

2-له‌کاتى سڵاوکردن تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستى راست ته‌وقه‌ ئه‌کات به‌ڵام ده‌ستى چه‌پى له‌گیرفانیایه‌تى .

3-له‌کاتى رۆیشتنى به‌سه‌ر فه‌رشى سوور و گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌بێت سه‌رۆکى وڵاتى میوان له‌لاى چه‌ب بێت و سه‌رۆکى وڵاتى خانه‌خۆ له‌لاى راست بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه‌ ئه‌کات و پێى ئه‌وترێت بچیته‌ لاى چه‌پ.

سه‌ردانى بۆریس جۆنسۆن بۆ فه‌ره‌نسا

1-هه‌مان سه‌رۆک له‌سه‌ردانیدا بۆ لاى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا هه‌ڵه‌یه‌کى ترى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌ت ئه‌کاته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کى زۆر ناشیرین له‌به‌رده‌مى سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا قاچ ئه‌خاته‌ سه‌ر مێزى به‌رده‌میان .
2-له‌کاتى کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا جۆنسۆن هه‌ردوو ده‌ستى کۆکردۆته‌وه‌و ئانیشکه‌کانى گرتووه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیدا نه‌بێت .

سه‌رۆک وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ سه‌ردانى یه‌که‌میدا بۆ ئه‌ڵمانیا پرۆتۆکۆڵى پێشێلکرد و نه‌یده‌زانى چۆن مه‌راسیمه‌که‌ ته‌واو بکات، له‌ دووه‌م سه‌ردانیشیدا بۆ فه‌ره‌نسا پێیه‌کانى خسته‌ سه‌ر مێزه‌که‌ى به‌رده‌م ئیمانوێل ماکرۆن، ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ى جۆنسۆن بوونه‌ هۆکارى ئه‌وه‌ى که‌ ڕاوێژکاره‌ به‌ریتانیه‌کان نیگه‌رانبن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى جۆنسۆن دره‌نگ له‌کاتى دیاریکراوى مه‌راسیمه‌کان گه‌یشتبووه‌ جێگاى مه‌راسیم و کۆبوونه‌وه‌کان، هه‌ربۆیه‌ دره‌نگ گه‌یشتن و زوو گه‌یشتن و زۆرمانه‌وه‌ له‌ مه‌راسیمى فه‌رمیدا، له‌ ڕووى پرۆتۆکۆڵه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتى هه‌ڵه‌ن و به‌پێشێلکارى ناوده‌برێن.

جۆنسۆن له‌چه‌ندین بۆنه‌ و قسه‌کردنیدا به‌شێوه‌یه‌ک ده‌ست و ده‌موچاوى به‌کار ئه‌هێنێت که‌ دووره‌ له‌بنه‌ماکانى پرۆتۆکۆڵ و ئه‌ته‌کیه‌تى سه‌رۆک وه‌زیران، چونکه‌ زمانى جه‌سته‌ش هیچى که‌مترن نیه‌ له‌زمانى قسه‌کردن و خوێندنه‌وه‌ى ووردى بۆ ئه‌کرێت، هه‌ربۆیه‌ شێوازى رۆیشتن و جوڵه‌ى ده‌ست و ده‌موچا و هه‌موو جه‌سته‌ و جلوبه‌رگ بنه‌مان بۆ ئه‌ته‌کیه‌ت و نیشاندانى پابه‌ندبوون به‌بنه‌ماکانى پرۆتۆکۆڵ و رێزگرتن له‌وڵات و که‌سانى به‌رامبه‌ر .


ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ