پاشەكەوت و قەرزی فەرمابنەران چی بەسەر دێت ؟
17.03.2019

جه‌ماوه‌رنیوز
به‌ختیار حسێن


دواى زیاتر له‌ 2 ساڵ له‌جێبه‌جێکردنى سیسته‌مى پاشکه‌وتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان حکومه‌تى هه‌رێم بڕیارى هه‌ڵگرتنى پاشه‌که‌وتى نه‌هێشت که‌ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا به‌ده‌ستکه‌وتێکى گرنگ و بڕیارێکى دڵخۆش که‌ر ده‌زانرێت بۆ باشکردنى بژێوى فه‌رمانبه‌ران و جوڵه‌ى بازار و مامه‌ڵه‌ بازرگانیه‌کان.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌یه‌ که‌لاى حکومه‌ت باوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى پاشکه‌وت و دواکه‌وتنى مووچه‌وه‌ که‌ مووچه‌خۆران خاوه‌نى راسته‌قینه‌ین و دڵنیان نین له‌و بڕه‌ پاره‌ قه‌رزه‌ى که‌لاى حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه‌ چى به‌سه‌ردێت و چۆن ده‌ستیان ئه‌که‌وێته‌وه‌ .
کێشه‌ى سه‌ره‌کى قه‌یران و سیسته‌مى پاشکه‌وت و که‌مى مووچه‌ هه‌مووى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بونى سیسته‌مى بانکى کاراو دڵنیایى له‌هه‌رێمى کوردستان ئه‌گه‌ر کاربه‌ سیسته‌مى بانکى و مامه‌ڵه‌کردن له‌ڕێگاى هه‌ژمارى تایبه‌تیه‌وه‌ بکرێ‌ کێشه‌ى پێدانى مووچه‌و پاشه‌که‌وتیش چاره‌سه‌ر ده‌کرێت هه‌روه‌ک ده‌بینین له‌زۆربه‌ى وڵاتانى دونیا مامه‌ڵه‌کردن به‌پاره‌ى ده‌ستى ناکرێت و له‌رێگاى هه‌ژمارى بانکیه‌وه‌ ده‌بێت که‌ئه‌ویش ته‌نها ئاڵوگۆرى ژماره‌یه‌و بانکه‌کان سود وه‌رده‌کرن له‌باره‌ى نه‌قدى (ده‌ستی) بۆیه‌ ده‌کرێت حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگاى دانانى سیسته‌مى بانکى چالاک و دڵنیا و کاراوه‌ ده‌توانێ‌ ته‌نها له‌رێگاى هه‌ژمارى بانکگیه‌وه‌ مووچه‌ دابه‌ش بکات و پاره‌ى پێویست نه‌بێت و که‌ته‌نها ژماره‌ ده‌چێته‌سه‌ر هه‌ژمارى مووچه‌خۆران، به‌شێوه‌یه‌ک که‌مانگانه‌ بڕێکى دیاریکراو له‌هه‌ژماره‌که‌یان راکێشن بۆ دابینکردنى پێداویستیه‌کانیان، که‌زۆر جار ئه‌وه‌شى پێویست نابێت که‌بازار و مۆڵ و شوێنه‌ گشتیه‌کانیش له‌رێگاى کاژێرى تایبه‌ت مامه‌ڵه‌بکه‌ن ،به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه‌ بۆ ناکات نازانم.
کێشه‌ى سه‌ره‌کى قه‌یران و سیسته‌مى پاشکه‌وت و که‌مى مووچه‌ هه‌مووى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ نه‌بونى سیسته‌مى بانکى
مامه‌ڵه‌کردن له‌رێگاى هه‌ژمارى بانکیه‌وه‌ چه‌ندین سودى ده‌بێت هه‌م بۆ حکومه‌ت و هه‌م بۆ هاوڵاتیان که‌حکومه‌ت ده‌توانێ‌ له‌رێگاى بانکه‌کانه‌وه‌ ئاگادارى هه‌ژمارى هاوڵاتیان بێت و سوود وه‌رگراتى پاره‌ى هاولاتیان له‌لایه‌ن بانکه‌کانه‌وه‌و مانه‌وه‌ى دراوى ده‌ستى له‌بانکه‌کاندا، له‌هه‌مانکاتدا هاولاتیانیش ته‌نها له‌ریگاى کارتى بانکیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌کانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و پێویست به‌هه‌ڵگرتنى پاره‌ى زۆر ناکات و دڵنیاده‌بن له‌پارێزراوى سامانه‌که‌یان.
بۆیه‌ له‌م قۆناغه‌دا حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێ‌ گرنگى زیاتر بدات به‌باشکردن و دڵنیاییدان به‌ که‌رتى بانکى له‌هه‌رێمى کوردستان و به‌گه‌ر خستنى سه‌رمایه‌ى هاوڵاتیان له‌لایه‌ن بانکه‌کان وخۆبه‌دوور گرتن له‌و کێشه‌ و قه‌یرانانه‌ى له‌ساڵانى رابردوو روبه‌روى هه‌رێمى کوردستان بۆوه‌، به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و پاشه‌که‌وته‌ى مووچه‌خۆران هه‌یانه‌ ته‌نها بۆ ئاو و کاره‌با به‌کار نایه‌ت و ده‌کرێ‌ له‌سه‌رجه‌م پێداویشستیه‌کانى خۆیان به‌کارى بهێنن و هه‌روه‌ها کارئاسانى بکرێت بۆ بازرگانان و به‌شداریکردنیان له‌و سیسته‌مه‌ و ئاڵوگۆرى مامه‌ڵه‌کانیان به‌شێوه‌یه‌کى بانکى و گه‌راندنه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ بۆ بانکه‌کان.
له‌م قۆناغه‌دا حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێ‌ گرنگى زیاتر بدات به‌باشکردن و دڵنیاییدان به‌ که‌رتى بانکى له‌هه‌رێمى کوردستان ،له‌هه‌مووشى گرنگ تر جێگیر کردنى بڕه‌ پاره‌ى قه‌رزى هاوڵاتیانه‌ که‌هه‌ر مووچه‌خۆرێک بزانێت چه‌ند قه‌رزى له‌لاى حکومه‌ت هه‌یه‌و به‌شێوه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌ بدرێته‌ مووچه‌خۆران تا دڵنیاببنه‌وه‌ له‌و قه‌رزه‌ى که‌له‌لاى حکومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌تى وه‌ک ماف و حه‌قى که‌سێتى خۆى به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه‌.

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ