پارێزگاری سلێمانی: سبه‌ی ده‌وام له‌ داموده‌زگاكان ئاساییه‌

19.01.2022
جەماوەر نیوز
پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەوامی سبه‌ی پێنجشەممە لە دامودەزگاکانی پارێزگاکە وتی، سبەی دەوام ئاسایی دەبێت و هیوادارین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر کارکردنی خۆیان.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 19ی كانونی دووه‌می 2022 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌واندا لەبارەی راگەیاندنی پشووی دامودەزگاکان لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "چاوەڕێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەکەین، بەفر بارین گرفت نییە بەڵکو ئەوکاتە گرفتە کە پلەکانی گەرما زۆر زۆر نزم دەبێتەوە و سەهۆڵبەندان دروست دەبێت، بۆیە دەسەڵاتمان داوەتە هەموو یەکە کارگێڕییەکان لە سنووری ئیداریی خۆیاندا کە وەڵامدەرەوەی داخوازییەکان بن کە دێنە پێشەوە."
پارێزگاری سلێمانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی "ئەگەر دۆخێکی وەها هاتە پێشەوە کە بزانین زیان بە هاووڵاتییان دەگەیێنێت و ئاستەنگی هاتووچۆ دروستدەکات ئەوا بڕیاری خۆمان دەدەین، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماژەکان باس لەوە دەکەن کە پێویست بەوەناکات کە دەوام رابگیرێت، بۆیە سبەی دەوام ئاسایی دەبێت و هیوادارم هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لەسەر کارکردنی خۆیان."