وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پشووی ڕاگه‌یاند

19.01.2022
جەماوەر نیوز
وەزارەتى خوێندنى باڵا پشوى سەرتاسەرى لە دامودەزگاکانى ڕادەگەیەنێت، ده‌ڵێت : "دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت".
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكرده‌وه‌ بەهۆى هاتنى شەپۆڵێکى دیکەى سەرماو سۆڵەو بەفربارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان، بە بڕیارى د. ئارام محه‌مه‌،د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبەى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/1/20) لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى (حکومى و تایبەت) لە تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان پشوى فەرمى دەبێت.
سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانیش، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى موچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەپێى ئەو ئالیەتەى دایدەنێن، بۆ ئەمەش فەرمانبەران دەتوانن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەکانى دابەشکردنى موچە بکەن.