دەستەی سندوقی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی شەهیدان کۆده‌بێته‌وه‌

26.01.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆی سێ شەممە ۲٥ ی کانونی دووەمی۲۰۲۲، دووەمین کۆبوونەوەى دەستەی سندوقی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی شەهیدان بەسەرپەرشتی عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود ، سەرۆکی دەستەی سندوق و وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووه‌وه‌.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئیشوکارەکانی پێشووی دەستەکە و بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ وەرگیران بۆ ئەکتیڤکردنەوە و گەشەپێدان و پەرەپێدانی ئیشەکانی دەستەی سندوق بەجۆرێک کە لە خزمەتی خانەوادەی شەهیداندابێ.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەدا نەخشەڕێگا و پلانی گونجاو بۆ کاروبارەکانی دەستەکە پەسەندکرا.
سندوقی پشتگیری وهاوکاری خانەوادەی شەهیدان لە ساڵی ۲۰۰۷ و پاڵپشت بە یاسای ژمارە ۳۷ ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دامەزراوە و بەبڕیاری عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود ،وەزیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان کارا کراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا دامەزراوە.