به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

06.07.2022
جەماوەر نیوز
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیان لەسەر خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە دا.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی هێزەکانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە".
لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، روونکراوەتەوە: "دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان و تەواو کردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر کرد و  رێکارە ئیدارییەکانی بۆ دەگیرێتە بەر".
سەرۆکی ئەرکان راگەیاندووە: "کار کراوە بۆ تەواو کردنی خشتەکانی 2018 و 2019ی یەکەکانی 70 و 80".
هەروەها موژدە بە ئەفسەرانی یەکەکانی 70 و 80 دەدات، کە لەنزیکترین کاتدا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ