ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئاراس جه‌بار له‌باره‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "بارانێکی باش باری لەماوەکانی شەوی رابردو بۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئێستاوە کەش تا کاتەکانی نیوەڕۆ زیاتر ئاسایی دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە پێشبینی چالاکبونەوەی ھەورەکان دەکەین لە ئاسمانی ناوچەکەدا بەشێوەی تاوەبارانی بەخوڕ و ڕودانی ھەورە تریشقە بەتایبەت بەرێژەیە زیاتر لەناوچە شاخاوی و جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین کاریگەری دەبێت لەناوچەکانی دیکەدا بەرێژەیە کەمتر ئەگەری بارانبارین دەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكروه، تاوه‌كو کاتەکانی ئێوارە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت دواتر لەسنوری پارێزگای دھۆک کۆتایی پێدێت و لەکاتەکانی شەو درەنگدا بۆ بەرەبەیانی سبەی یەکشەمە قۆناغی کۆتایی ئەم ناسەقامگیریە لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەستپێدەکاتەوە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ده‌ڵێت، "سبه‌ی ئەگەری چالاکبونەوەی چەند تاوێکی بەلێزمەی باران و ھەورە بروسکە دەبێت دواتر کۆتایی پێدێت لەسەرجەم ناوچەکاندا".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052