پەیامی محەمەدی حاجی محمود لەساڵیادی مەرگەساتی هەڵەبجە

16.03.2024
جەماوەر نیوز
دەقی پەیامەکە:
لە 36 هەمین ساڵیادی بۆردومانی شاری هەڵەبجە بە قەدەغەترین چەکی کۆمەڵکوژ لەلایەن حزبی بەعسی لەناوچوەوە، سەری ڕێزو وەفا بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دادەنەوێنین.
هەڵەبجە ناسنامەو ناسێنەری قەزیەی گەلی کوردستان بوو بە دونیاو یەکێک بوو لە تاوانە گەورەکانی کۆتایی سەدەی بیستەم.
لەسەر حکومەتی عێراقیە وەک وارسی ڕژێمی پێشوو، قەرەبووی ماددی و معنەوی زیان لێکەوتووانی خەڵکی شارەزوورو هەڵەبجەو هەورامان بکاتەوەو حکومەتی هەرێمیش کوردستانیش بەردەوام خزمەتگوزارییە گشتی و تەندروستییەکان پێشکەش بەخەڵکی سنورەکە بکات، چونکە ئەو دەستکەوتەی بەدیهاتووە بەری ڕەنج و خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی هەڵەبجەو سەرجەم چین و توێژەکانە.
پێویستە تایبەتمەندی زیاتر بەبوژاندنەوەو ئاوەدانی پارێزگای هەڵەبجە بدرێت و بخرێتە نێو قۆناغێکیتری ژیانەوەو بەکرداری ببێتە پارێزگاو سیمبولی قوربانیدانی گەلەکەمان.
جەخت دەکەینەوە ئەم یادە گەورەیە بکرێتە دەرفەت بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و تەبایی نێو لایەنەسیاسییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر تەحەداییەک کە بەرامبەر بەمیللەتەکەمان بەڕێوەدەچێت.
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان.
محەمەد حاجی مەحمود
۱٦ی ئازاری ۲٠۲٤
گوڵەخانە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو