
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پۆلیسی بەسرە راگەیاند ٩٥ دەرۆزەکاریان دەستگیرکردووە.
عەلی شیاع، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی به‌سره ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئەو دەرۆزەکارانە لە پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوک و موسڵەوە چوونەتە بەسرە لە هۆتێلێکدا دەستگیرکراون و ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندا بوون منداڵی خۆیان نەبوون.
ناوبراو وتیشی ئەو دەرۆزەکارانە بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیر کراون، چونکە ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندا بوون فڕێندراون و بەزۆر ئەو کارەیان پێکراوە.
هاوکات بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوانەکانی بەسرەش لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد ، لەسەر رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دەرۆزکەرانیان دەستپێکردووە لە پارێزگاکە و توانیویانە ٩٥ دەرۆزەکار دەستگیربکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، ٥٠ منداڵ و ٣٠ ژن و ١٥ پیاو لە ناو دەستگیرکراواندان ، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ناسنامەیان دیارە و لە پێکهاتەی تورکمان و عەرەبن و هەندێکیان لە هەرێم نیشتەجێن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052