ئه‌مریكا داوای ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌كات

27.03.2023
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمەریکایە.
ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، عێراق و هەرێمی کوردستان هاوبەشی ستراتیژی ئەمەریکان و بەرپرسانی ئەمەریکا بەردەوام داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە بودجە و یاسای نەوت و غاز چارەسەربکەن.
جەختیشیکردەوە، ئەمەریکا پەیوەندی و پابەندییەکی درێژخانەیەنی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەشکرد، ئاگادارن لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەنە ئەنجامێک.
ئاشکراشیکرد، ئەمریکا داوای لە عێراق و تورکیا کردووە دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەکانی عێراقەوە و پەکخستنی هەناردەکردنی نەوت سوود بە هیچ لایەنێک ناگەیێنێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ