ئەمریکا سزای له‌ سه‌ر دوو به‌رهه‌می ڕوسیا هه‌ڵگرتووه‌

18.03.2023
جەماوەر نیوز
نێد پرایس ،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی وادەی رێککەوتنی رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەش لە خاڵێکی گرنگدایە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە جیهان پێویستی بەو رێڕەوە هەیە.
نێد پرایس لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا وتی: "دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی وادەی رێککەوتنی رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەش لە خاڵێکی گرنگدایە. بۆ درێژکردنەوەی ئەم وادەیە پێویستە تەواوی لایەنە بەشدارەکان (تورکیا، رووسیا، ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان) رەزامەندی دەرببڕن. سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەم پێناوەدا".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە جیهان پێویستی بەو رێڕەوە هەیە، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە پێویستە وادەکە درێژ بکرێتەوە و فراوانتریش بکرێت.
نێد پرایس ئەو دەنگۆیانەی رووسیایشی رەت کردەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە رێگە لە هەناردەکردنی دانەوێڵە و پەیینی ئەو وڵاتە دەگیرێت و وتی: "هەناردەکردنی دانەوێڵە و پەیینی رووسیا ئەو سزایانە ناگرێتەوە کە ئەمریکا بەسەر رووسیایدا سەپاندوون".

زۆرترین خوێندراو