
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئێواره‌ى رۆژى یه‌کشه‌ممه 28/5/2023 به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سعوود بارزانی، ومحه‌مه‌د حاجى مه‌حمود و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى حکوومى و حزبى و نوێنه‌رى وڵاتان و ئه‌کادیمى و که‌سوکارى قوتابیان، ڕێوڕه‌سمى پێنجه‌مین خولى ده‌رچووانى زانکۆى ئه‌مه‌ریکی کوردستان له دهۆک به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردسستان رایگه‌یاند:"ڕێگه‌ى ڕاست و دروست بۆ تێپه‌راندنى کێشه و قه‌یرانه‌کان له عێراق، پابه‌ندبوونه به ڕێککه‌وتن و لێکگه‌یشتنى نێوان لایه‌نه‌کان به‌گشتى و لایه‌نه‌کانى هاوپه‌یمانیى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت به شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى. ده‌بێ عێراق کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌موومان بێت که تیایدا هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌کانى ته‌واوى پێکهاته‌کان پارێزراو و ڕێزلێگیراو بن. مێژوو ئه‌مه‌ى سه‌لماندووه و ده‌بێ هه‌موومان په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرین".
ووتى :"چ له عێراق و چ له هه‌رێمى کوردستان، خه‌ڵک ئیتر له کێشه و ناکۆکیى سیاسى، بێزار و ماندوو بووه. هه‌موومان ده‌بێ به خۆماندا بچینه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات، بخه‌ینه سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه. ئێمه ته‌نیا و ته‌نیا به یه‌کڕیزى و یه‌کترقبووڵکردن و ته‌بایى و پێکه‌وه ده‌توانین پارێزگارى له قه‌واره‌ى فیدراڵى و مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین و به‌ره‌و داهاتوویه‌کى باشتر، هه‌نگاو بنێین".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052