بەبەشداری پێشمەرگە چالاکی وەرزشی ئاسمانی نێوودەوڵەتی فەرەنسا کۆتایی هات

24.09.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بە بەشداری شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی بە چاڵاکی وەرزشی ئاسمانی نێودەوڵەتی هات کە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
لەو چالاکیە وەرزشیەی کە وڵاتی فەرەنسا سەرپەرشتی دەکرد، گروپی پێشمەرگە هەڵۆکان بەشداریێکی بەرچاویان لەنمایشی پەڕەشوتەوانی هەبوو کە بەناوی كوردستانەوە بەشداربوون، لە ڕۆژانی نمایش کە لە ١٩ی ئەیلول دەستی پێکرد تاکو ٢٤ی مانگ بەردەوامی هەبوو.
شایانی باسە هاوشانی سەرجەم پەڕەشوتوانانی بەشدار بوی جیهان نمایشی پێشمەرگە هەڵۆکانی کوردستان بووە جێگای سەرنجی بەشداربووان، تیمی پەڕەشوتەوانانی کوردستان بە چەند نمایشێک سەرنجی ئامادەبووان و بەشداربووانی چالاکیەکەی بۆ لای خۆی راکێشابوو، لە لایەن خۆیانەوە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانی چالاکیەکە خۆشحاڵی خۆیان بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دەربڕی و هیوایان خواست لە داهاتوودا پێشمەرگە بە شێوەیەکی فراوانتر بوونیان هەبێت لە چالاکیە نێوودەوڵەتیەکان.
شایانی باسە ئەم. ڤیستیڤاڵە جیهانیە
نزیكەی ١٧٠ وڵات و هەرێمەكان وەك پەڕەشوتوان بەشدابوون و ٥٠هەزار كەس وەك بینەر و سەردانی ڤیستیڤاڵەكەیان كردووە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ