شاندێکی باڵای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی دهۆک دەکات

28.11.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ سادق جەباری کارگێری مەکتبی سیاسی و سەرۆکی لیژنی باڵای هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و مام عەتا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەندامی لیژنی باڵای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی دهۆکیان کرد و لەلایەن مسلح ڕەجەب ئاکرێی ئەندامی سەرکردایەتی لە پارێزگای دهۆک و فەرهات خیات بەرپرسی مەڵبەند و نەدیار سوفی جێکری مەڵبەند پێشوازی گەرمیان لێکرا دوای بەخێرهاتنیان لەم لیژنەیە کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرا کە دوا لە لایەن گران و ئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەو ناوچەیەدا دەنگ بە لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە بەژمارە ٢٠٢ بەشداری لەم هەڵبژاردنە دەکات بدەن .

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ