کار لەسەر پەیوەندییەبازرگانیەکانی نێوان هەرێم و ئیسپانیا دەکرێت

28.11.2023
جەماوەر نیوز
سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە دارەوان حامد نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و باسیان لە چۆنیەتی پێشخستنی ئاستی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا کرد.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەو کارئاسانی و خزمەتگوزاریانە کرد کە بۆ دامەزراندنی کارگە و کۆمپانیاکان کراوە لەڕێگەی یاسا و ڕێنماییەکانەوە کە هاوڵاتی بیانیش بە ئاسانی دەتوانێت سودی لێ وەربگرێت و وتی: ئیسپانیا وڵاتێکی گرنگە لەڕووی ئابووری و بەرهەمی ناوخۆیی بۆیە هەرهەوڵێک پێویست بێت جێبەجێی دەکەین تا ئاستی بازرگانی و پیشەسازی نێوانمان پێشبخەین.

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا باسی لە ئامانجی سەردانەکەی کرد کە تەواوکردنی بەرنامەی سەردانی وەفدی حکومەتە بۆ ئیسپانیا.
هەروەها کارکردن بۆ کردنەوەی ژووری بازرگانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها بۆ هێنانی کۆمپانیای ئیسپانی بۆ هەرێم و پێش خستنی کەرتی بازرگانی پیشەسازی.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ