له تاران ، وەزیری شەهیدان سەردانی هەردوو نەخۆشحانەی(خاتم الٲنبیاء) و (بقیە اللە) دەکات

29.11.2023
جەماوەر نیوز

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲٨ی تشرینی دووەمی ۲۰۲۳،
عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و شاندی یاوەری لە تاران، سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی پسپۆڕی (خاتم الٲنبیاء) و (بقية الله)یان کرد و لە لایەن سەرۆک و بەڕێوەبەرانی بەشەکان و تیمی پزیشکی هەردوو نەخۆشخانەکەوە پێشوازی گەرمکران و کۆبوونەوە.
دواتر لەگەڵ سەرۆک و تیمە جیاجیاکانی هەردوو نەخۆشخانەکە باسیان لە خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەکان کرا کە چارەسەری کیمیاوی و سەرجەم نەشتەرگەریەکان و چارەسەری نەخۆشیەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان لەخۆ دەگرێت.
دواتر وەزیر سوپاسی پێشوازی و پەرۆشیانیکرد لەپێناو خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.
شیاوی باسە ئەم نەخۆشخانانە لەگەورەترین نەخۆشخانە پسپۆڕییە تایبەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن کە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە کەسوکاری شەهیدان و خانەوادەی تێکۆشەران و قوربانیان لەخۆدەگرێت.
هەر لەو سەردانەدا وەزیر و شاندی وەزارەت سەردانی سەنتەری (نور) یان کرد کە تایبەتە بە پشکنینی ژەنەتیک(DNA).
لەکۆتاییدا وەزیر هاوڕێ لەگەڵ سەرۆک و بەرێوەبەرانی هەردوو نەخۆشخانەکە گفتوگۆیان کرد لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری لەپێناو سود وەرگرتن لە ئەزمونیان لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خانەوادەی شەهیدان و قوربانیان لەداهاتودا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ