کاردەکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی هەرێم لە بەغداد

29.11.2023
جەماوەر نیوز

سێ شەممە ٢٨ی تشرینی دوەمی ٢٠٢٣ کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ عادل حسین سەرۆکی یەکێتی پیشەسازی عێراقی و ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی هەرێم کۆبوویەوە بۆتاوتوێکردنی کێشەی کارگەکان.
لەدانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی ئامادەی بوو بەوردی گوێ لەکێشە و گرفتەکانی خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان و ئەو ڕێکارانەی گرفتن لەلایەن حکومەتی بەغداوە باسکران، وە چەند پێشنیار و سەرنجێک بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ