ڕاوێژکارى سودانى واده‌ى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى ئه‌مساڵ دیارى ده‌کات

12.03.2023
جەماوەر نیوز
زیا ناسرى ڕاوێژکارى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتى په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌ بودجه‌ى ئه‌مساڵى ڕاگه‌یاند

ناسرى له‌ تویتێکدا رایگه‌یاند " سبه‌ى دووشه‌ممه‌ له‌دانیشتنێکى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بودجه‌ى ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ده‌کرێت"

که‌مێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى ئاشکراى کرد که‌ ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى بۆ ساڵى 2023 ته‌واو بووه‌ و ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه‌ بۆ گفتوگۆ و ده‌نگدان.

وه‌زیرى دارایى عێراق له‌لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌ " ته‌واوبوونى ئاماده‌کارى پڕۆژه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ ژێر بارى نائاساییه‌وه‌ له‌ ئابوورى جیهانیدا و بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌خۆى بگونجێنێ له‌گه‌ڵ کاریگه‌رییه‌کانى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى و ناوخۆدا بکات"

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌: "پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى داهاتوو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر له‌پێشینه‌ى په‌ره‌پێدان و پشتگیرى تۆڕى پاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌ژارترین گرووپه‌کان و هه‌روه‌ها دابینکردنى به‌رگى سه‌لامه‌ت بۆ پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى ستراتیژى و به‌رده‌وام "



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ