به‌هۆى زریانێکى گه‌وره‌ى به‌فره‌وه‌ هه‌زاران که‌س بێ کاره‌با ده‌بن

13.01.2024
جەماوەر نیوز
زریانێکى گه‌وره‌ى باو به‌فر له‌ سه‌رانسه‌رى ناوه‌ڕاستى ڕۆژئاواى ئه‌مه‌ریکایدا و کاره‌باى زیاتر له‌ 250,000 به‌کارهێنه‌رى له‌ میشیگان و ویسکانسێن بڕی، ئه‌مه‌ش پێش سه‌رمایه‌کى توند که‌ پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕووبه‌ڕووى ناوچه‌که‌ ببێته‌وه‌.

به‌پێى داتاکانى ماڵپه‌ڕى PowerOutage.US که‌ چاودێرى کاره‌با بڕان و تۆماره‌کانى ده‌کات له‌ ئه‌مه‌ریکادا، نزیکه‌ى 151,203 ماڵ و کار له‌ میشیگان به‌بێ کاره‌با ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ ویسکانسێن 102,692 به‌کارهێنه‌ر به‌بێ کاره‌با ماونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژى هه‌ینى هێڵه‌ ئاسمانییه‌کان زیاتر له‌ 7,600 گه‌شتییان له‌ سه‌رانسه‌رى ئه‌مه‌ریکادا دواخست، فڕۆکه‌کانیش له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئۆهێرى واشنتن ڕاگیران، ئه‌وه‌ش به‌هۆى با و به‌فره‌وه‌.

که‌شوهه‌واى توند خشته‌کانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کانى له‌ ویلایه‌تى ئایۆوا، ویلایه‌تێک که‌ تێیدا حزبى کۆمارییه‌کان پێشه‌نگایه‌تى ده‌کات، که‌وته‌ ژێر کاریگه‌رییه‌وه‌. له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌کى بارانبارین که‌ زۆربه‌ى ویلایه‌تى گرته‌وه‌، نیکى هێلی، ڕۆن دیسانتیس و سه‌رۆکى پێشووى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ هه‌موویان خشته‌کانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

که‌ش و هه‌وا سه‌خته‌که‌ به‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌که‌ بۆ سه‌رماکه‌ى مانگى دووى ساڵى 2021 که‌ ملیۆنان که‌س له‌ تێکساس و ویلایه‌ته‌کانى دیکه‌ى ناوه‌ڕاستى ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ندین ڕۆژ به‌بێ کاره‌با و ئاو و گه‌رمى مانه‌وه‌، هه‌روه‌ها زریانێکى زستان له‌ مانگى دوانزه‌ى ساڵى 2022 دا که‌ خه‌ریک بوو ببێته‌ هۆى له‌ ناوبردنى سیستمه‌کانى کاره‌با و گازى سروشتى له‌ نیوه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که‌دا.

ئه‌و زریانه‌ى که‌ به‌ڕێوه‌یه‌، پێده‌چێت ساردترین که‌ش و هه‌وا بێت له‌ مانگى دوانزه‌ى ساڵى 2022 ه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى داتاکانى کۆمپانیاى LSEG.

ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ