
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پاش جیاکردنه‌وه‌ى زیاتر له 98% ى ده‌نگه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى تورکیا، هیچ کام له سێ کاندیده‌که 51% ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستنه‌هێناوه هه‌تا به براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌که دابنرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و هه‌تا کاتژمێر 7 ى به‌یانى به کاتى ئه‌نکه‌ره ئه‌نجامى سه‌ره‌تایى 98.6% ى ده‌نگه‌کان بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى ڕاگه‌یه‌ندرا. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، کاندیدى هاوپه‌یمانێتى کۆمارى 49.34% و که‌مال کلیچدار ئۆغڵو، کاندیدى هاوپه‌یمانێتى میلله‌ت 45.00% و سـینان ئـۆغـان، کاندیدى هاوپه‌یمانێتى ئاتا 5.22%، ى ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر بێت و هیچ کاندیدێک نه‌توانێت به لایه‌نى که‌م 51% ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن له 28 ى مانگى پێنج به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌نیا ئه‌و دوو کاندیده‌ى زۆرترین ده‌نگیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ده‌ستهێناوه به‌شدارى تیادا ده‌که‌ن، هه‌ر کامیان زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت به هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار داده‌نرێت.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052