ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئیسرائیل کاتس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ده‌ڵێت تورکیا بووه‌ته دیکتاتۆرییه‌تێکى سه‌رکوتکه‌ر و له دژى به‌ها مرۆیى و وه‌رزشییه‌کان کارده‌کات.
ئه‌م لێدوانه‌ى به‌رپرسه باڵایه‌ى ئیسرائیل پاش ئه‌وه دێت که یاریزانێکى ئیسرائیلى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه ده‌ستگیرکرا به تۆمه‌تى هاندان بۆ ڕق و کینه له میانه‌ى یارییه‌کى تۆپى پێ له ستادیۆى شارى ئه‌نتالیا له باشورى ڕۆژئاواى تورکیا.
کاتس داواى له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى و ڕێکخراوه وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرد کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر تورکیا هه‌بێت که وه‌ک ده‌ڵێت توندوتیژى بۆ مه‌رامى سیاسى ده‌قۆزێته‌وه و هه‌ڕه‌شه له وه‌رزشوانان ده‌کات.
یاریزان ساگیڤ یه‌هێزکێل که یارى بۆ یانه‌ى ئه‌نتالیا سوپه‌ر ده‌کرد له کاتى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به بۆنه‌ى تۆمارکردنى گۆڵێک له دژى یانه‌ى ترابزۆن سپۆر، ده‌ستى چه‌پى به‌رزکرده‌وه که برینپێچێکى پێوه بوو و له‌سه‌رى به ئینگلیزى نووسرابوو "100 ڕۆژ. 7 ى 10 " و له پاڵیدا وێنه‌ى ئه‌ستێره‌ى داوود کێشارابوو.
هێزه‌کانى پۆلیس به تۆمه‌تى هاندانى ڕق و کینه ده‌ستگیریان کرد و به درێژایى شه‌وى یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه له بنکه‌ى پۆلیس ده‌ستگیرکرابوو هه‌تا به‌یانى ڕۆژى دووشه‌ممه که دادگایه‌کى تورکیا بڕیارى ئازادکردنى دا، ئه‌مه‌ش پاش ناڕه‌زایى توندى ئیسرائیل.
ساگیڤ له وته‌کانى بۆ پۆلیس ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه ئه‌و هانى ڕق و کینه‌ى دابێت و وتویه‌تى خۆى له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌دا نییه و ته‌نیا ویستوویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵکى ڕابکێشێت بۆ دۆخى ئه‌و بارمتانه‌ى له‌لاى حه‌ماسن.
یه‌ڵماز تونج وه‌زیرى دادى تورکیا له‌سه‌ر ئێکس ڕایگه‌یاند "داواکارى گشتى تورکیا تۆمه‌تى هاندانى ڕق و کینه‌ى ئاڕاسته‌ى ساگیڤ کردووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره قێزه‌وه‌نانه‌ى که پشتگیرى له‌و کوشتنکارییه‌ى ئیسرائیل له غه‌ززه ده‌کات."
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ساگیڤ یه‌هێزکێل ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل.
هێشتا ڕوون نییه ئایه ساگیڤ به بێ ئاماده‌بوونى خۆی، دادگا بڕیار له‌سه‌ر که‌یسه‌که‌ى ده‌دات یان جارێکى دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تورکیا.
هاوکات یۆئاڤ گالانت، وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل، ئه‌ویش له‌سه‌ر پێگه‌ى خۆى له ئێکس نووسیویه‌تى " نزیکه‌ى ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر کاتێک بوومه‌له‌رزه‌که له تورکیاى دا ، ئیسرائیل یه‌که‌م وڵات بوو یارمه‌تى پێشکه‌شى تورکیا کرد که ژیانى چه‌ندین هاووڵاتى تورکى ڕزگارکرد. ده‌ستگیرکردنى یاریزان ساگیڤ یه‌هێزکێل ئاماژه‌یه بۆ دووفاقی. تورکیا له ڕێگه‌ى کرده‌وه‌کانى وه‌ک باڵێکى جێبه‌جێکارى حه‌ماس ڕه‌فتار ده‌کات."
یانه‌ى ئه‌نتالیا سپۆر لاى خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند کۆتایى به گرێبه‌سته‌که‌ى له‌گه‌ڵ ساگیڤ هێنا که له مانگى نۆى ڕابردوو له‌گه‌ڵیدا واژوى کردبوو و بڕیاربوو هه‌تا ساڵى 2026 به‌رده‌وامبێت.
یه‌کێتى تۆپى پێى تورکیا پشتیوانى له بڕیاره‌که‌ى یانه‌ى ئه‌نتالیا سپۆر کرد، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ى ساگیڤ کردوویه‌تى جێى قبوڵ نییه.
له لایه‌کى دیکه‌وه یانه‌ى باشاکشه‌هیرى ئه‌سته‌نبوڵ ئه‌ویش ده‌ستیکردووه به لێپێچینه‌وه له یاریزانێکى دیکه‌ى ئیسرائیل به ناوى ئیدن کارزێڤ که له‌سه‌ر تۆڕه‌کانى کۆمه‌ڵایه‌تى پۆستێکى دووباره‌پۆست کردووه که ده‌رباره‌ى بارمته‌کانى ئیسرائیل لاى حه‌ماس بووه. پۆسته‌که ده‌ڵێت"هه‌ر ئێستا بیانگێڕنه‌وه وڵات".
تورکیا سه‌رکۆنه‌ى توندى ئیسرائیل ده‌کات له‌سه‌ر شه‌ڕى غه‌ززه، به‌ڵام ئیسرائیل ناڕه‌زاییه‌کانى تورکیا پشتگوێ ده‌خات و ده‌ڵێت تورکیا دوایین وڵاته ئامۆژگاریمان بکات که کورد کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات.
ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052