پاکستان به‌ مووشه‌ک چه‌ند شوێنێک له‌ناو خاکى ئێران بۆردوومان ده‌کات

18.01.2024
جەماوەر نیوز
پاکستان به‌ مووشه‌ک وه‌ڵامى هێرشه‌کانى 16ـى ئه‌م مانگه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێرانى دایه‌وه‌ و چه‌ند ئامانجێکیان له‌ناو خاکى ئێران بۆردوومان کردووه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاکستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند " پاکستان زنجیره‌یه‌ک هێرشى سه‌ربازیى ئه‌نجامداوه‌ بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ پارێزگاى سیستان و به‌لوچستانى ئێران" و وتیشى " هێرشه‌کان به‌رگرى له‌ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى پاکستان ده‌که‌ن."

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌ " هێرشه‌کان بوونه‌ته‌ هۆى کوژرانى ژماره‌یه‌ک تیرۆریست و به‌رده‌وام ده‌بین له‌ گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست بۆ پاراستنى ئاسایشى گه‌له‌که‌مان."

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، پاکستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ "دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران دژى تیرۆریزم."


له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌، به‌رپرسێکى ناوخۆیى به‌ ئاژانسى "IRNA"ى ئێرانى ڕاگه‌یاند که‌ چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان له‌ باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئێران بیستراوه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاکستان ڕایگه‌یاند ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ هێرشێکى ئاسمانى ئێراندا که‌دوو منداڵ کوژراون و سێ که‌سیش برینداربوون بۆده‌ربِڕینى ناره‌زایى دیپلۆماتى باڵاى تارانى له‌ ئیسلام ئاباد بانگهێشت کردووه‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ