ئێران داواى ڕوونکردنه‌وه‌ له‌پاکستان ده‌کات بۆ هێرشه‌که‌ى سه‌ر پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان

18.01.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ کۆمارى ئیسلامى ئێران داواى ڕوونکردنه‌وه‌ى له‌ پاکستان کرد سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌که‌ى  سه‌ر پارێزگاى سیستان و به‌لوچستانى ئێران ئه‌نجامیداوه‌ که‌گوایه‌ " حه‌شارگه‌ تیرۆریستییه‌کانی" کردۆته‌ ئامانج.
  
ئاژانسى هه‌واڵى IRNA بڵاویکرده‌وه‌ که‌ " دواى هێرشه‌که‌ى ئه‌م به‌یانییه‌ى پاکستان بۆ سه‌ر گوندێکى سنوورى نزیک شارى ساراوان له‌ پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان، کۆمارى ئیسلامى ئێران داواى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى ده‌ستبه‌جێى له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى پاکستان کرد سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌."

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پاکستان ڕایگه‌یاند سوپاى پاکستان زنجیره‌یه‌ک هێرشى سه‌ربازى ده‌ستپێکردووه‌ بۆ سه‌ر "حه‌شارگه‌ تیرۆریستییه‌کان" له‌ پارێزگاى سیستان و به‌لوچستان له‌ ئێران و جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ " پاکستان به‌ ته‌واوى ڕێز له‌ سه‌روه‌رى و یه‌کپارچه‌یى خاکى کۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌گرێت." تاکه‌ ئامانجى کرده‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ به‌دواداچوون بوو بۆ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى پاکستان، که‌ زۆر گرنگه‌ و ناتوانرێت ده‌ستى لێبدرێت."

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ میدیاکانى ده‌وڵه‌تى ئێران ڕایانگه‌یاند ئێران هێرشێکى موشه‌کى کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌کانى جه‌یش ئه‌لعادل له‌ پاکستان.

ئه‌مه‌ش ڕۆژێک دواى هێرشێکى موشه‌کى و فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانى جه‌یش ئه‌لعادل له‌ خاکى پاکستان دێت.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ