له‌ سه‌رکۆمارى ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسى گه‌یشته‌ تورکیا

24.01.2024
جەماوەر نیوز
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا دواى جێگیربوونى هه‌ردوو سه‌رکۆمار له‌ شوێنى دیاریکراو، ٢١ گولله‌ تۆپ ته‌قێندرا، پاشان سروودى نیشتمانى هه‌ردوو وڵات وترایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ١٦ سه‌رباز به‌ ١٦ جل و ئاڵاى جۆراوجۆره‌وه‌ که‌ ئاماژه‌بوو به‌ ١٦ ده‌وڵه‌تى جۆراوجۆر که‌ تورکه‌کان به‌ درێژایى مێژوو بونیادیان ناوه‌، ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمه‌که‌ بوون.
دواى ڕێوڕه‌سمى پێشوازیکردنه‌که‌، کۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رکۆمارى تورکیا و سه‌رکۆمارى ئێران ده‌ستى پێکرد.
بڕیاره‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا، ڕه‌ئیسى به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمارى تورکیا سه‌رپه‌رشتى هه‌شته‌مین لووتکه‌ى باڵاى هاریکارى ئێران و تورکیا بکه‌ن.

چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، ڕه‌ئیسى له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره‌، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان دوو وڵات، دۆخى غه‌ززه‌ و پرسه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به‌ عێراق، سووریا، قه‌فقاز، ئه‌فغانستان، ئۆکراینا و به‌ گشتى پرسه‌کانى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمارى تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باس بکات.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ