ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
گەشتیارێكی
گه‌نجی عەرەب لەنێو ئاوی دووكان لەكاتی مەلەكردندا خنكا.
بەپێی وته‌ی قائیمقامیەتی دووكان ئەو شوێنەی
گەنجەكە مەلەی تێدا كردوە بۆ مەلەكردن گونجاو نەبووە.
قائیمقامیەتی دووكان لەڕاگەیەندراوێكی
ڤیدیۆییدا لەلاپەڕەی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی بڵاویكردەوە كە ئەو گەنجە
به ڕه‌گه‌ز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالەیەو لەدایكبوی ساڵی 1996ەو نەخۆشی
شێرپەنجەشی هەبوە.
لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ئەو شوێنەی گەنجەكەی مەلەی
لێكردوە پەرژین كراوەو لەسەر لافیتەیەك بە زمانی عەرەبی نوسراوە؛ مەلەكردن لێرە
قەدەغەیە.
ساڵانه له كاتی پشوو و جه‌ژنه‌كاندا گه‌شتیار به هۆی نه‌شاره‌زای و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووچاری حاڵه‌تی نه‌خوازراو ده‌بن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052