شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

17.08.2019
جەماوەر نیوز
بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتودا شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەسەر پرسه‌ هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ بكەن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ڤیان سەبڕی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی عیراق ڕایگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆ بازرگانییەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر تەواو دەكرێت. ناوبراو وتیشی بڕیاریشە هەر لە رۆژانی داهاتودا شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا.
، ڤیان سەبڕی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد "مادەی 140 و دۆسێی نەوت و بودجە لەگرنگترین ئەو دۆسیانەن، كە شاندی هه‌رێم لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەكات.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدای كرد و چاوی به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسان كه‌وت و دواتر شاندێكی باڵای عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ