ئەنجومەنى وەزیران لیژنه‌ی چاكسازی ڕاگه‌یاند

21.08.2019
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ناوى ئەو وه‌زیر و به‌رپرسانه‌ کە ئەرکى چاکسازیکردنیان لە موچەو خانەنشینى و دەرماڵەکان پێ سپێردراوە ئاشكراده‌كات.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاوپێخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌ یاسای (یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و موچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان) به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری داد و به‌ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌و وه‌زیرانی لای خواره‌وه‌:

- وەزیری دارایی و ئابوری
- وەزیری پلاندانان
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان
- سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی
- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی
- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
- سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
- بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری 
- نوێنەرێكی پرۆژەی تۆماری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە سیستمی بایۆمەتری

زۆرترین خوێندراو