پله‌ی گه‌رمای هه‌رێم داده‌به‌زێت

22.08.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22ی ئاب  ئاسمانی ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك 39 پلە و لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی هه‌ینی 23ی ئاب كەشناسی هه‌رێم پێشبینی بڵاوكرده‌وه‌ ئاسمانی ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەكان 40 دەبێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ