ھاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكرێت

22.08.2019
جەماوەر نیوز
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان، ھاوردەكردنی تەماتە قەدەخە دەكات.
حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزەراتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند وەزیری كشتوكاڵ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی به‌كجاری ھاوردەكردنی تەماتە لە 1/9/2019 تا كاتێكی نادیار، تا ئەوكاتەی ھەست دەكەین تەماتەی ناوخۆ لە بازاڕەكان  كەم دەبێتەوە، ئەوكات بڕیارێكی دیكە دەدەین بۆ ھاوردەكردنی تەماتە.
ئاماژەی بەوەشدا: "ھەركاتێك زانیمان بەرھەمێكی ناوخۆ پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە، ئەوا ھاوردەكردنی ئەو بەرھە قەدەخە دەكەین".
حوسێن حەمە کەریم هێمایشی بۆ ئه‌وه‌ كرد باجی گومورگی خراوته‌ سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی هاورده‌ و ڕه‌نگه‌ به‌م خشته‌دا بچینه‌وه‌ له‌وانه‌ هه‌ندێك به‌رهه‌م به‌ ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌ بكه‌ین
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته‌ وتی وەك وەزارەت لیژنەمان لە عەلوەكان ھەیە و رۆژانە چاودێری نرخەكان دەكەین، ھەركاتێك زانیمان نرخەكە بەرز دەبێتەوە ئەوكات بڕیاری دیكە دەدەین.
له‌باره‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو كارگه‌ی ته‌ماته‌ی هه‌ریر و هه‌ڵه‌بجه‌ حوسێن حەمە کەریم وتی هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ پاراستتی به‌رهه‌می ناخۆ یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین مه‌سله‌ی به‌ پیشه‌سازی هه‌موو به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانه‌ ئێمه‌ له‌ ساڵانی ئایند دوو كارگه‌یی له‌ قوتونانی ته‌ماته‌ له‌ هه‌ریر و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و بزاین كێشه‌كانی ئه‌م دوو كارگه‌یه‌ چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیانخه‌ینه‌وه‌ كار.