له‌سلێمانى که‌بابخانه‌یه‌ک داده‌خرێت

22.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌یه‌ك داده‌خات و نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری ده‌ڵێت خوارده‌مه‌نیه‌كانی له‌ گۆشتی بێمۆر بۆ هاوڵاتیان ئاماده‌كردووه‌.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتـێرنه‌ری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوو رایگه‌یاند به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن هه‌بوونی گۆشتی نه‌شیاو بۆخواردن، لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی كانێسكانی شاری سلێمانی داده‌خات.
ناوبراو وتی له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ پابه‌ند به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێـێرنه‌رییه‌كان نابێت و شوێنه‌كه‌ شیاونییه‌ بۆ ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی تێیدا.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌ كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ ده‌ست به‌سه‌ر (10) كیلۆگرام گۆشتی قیمه، چوار جگه‌رو ئه‌ندامی هه‌ناوی ئاژه‌ڵ و (15) شیش گۆشت و قیمه‌ی ئاماده‌كراوی خراپبوودا گرتووه‌‌ كه‌شیاوی خواردن نه‌بوون، هه‌‌روه‌ها له‌ كه‌بابخانه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر (13) ده‌ست و رانی ئاژه‌ڵی بێمۆردا گیراوه‌ كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت خوارده‌مه‌نیه‌كانی له‌ گۆشتی بێمۆر بۆ هاوڵاتیان ئاماده‌كردووه‌.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌كان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كه‌بابخانه‌ی خاڵه‌حه‌مه‌ داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن له‌ شوێنه‌كه‌یدا جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌