سبه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌رێمی كوردستان به‌رزده‌بێته‌وه‌

24.08.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌سناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24ی ئاب ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 42 و سلێمانی و له‌ پارێزگای دھۆك 40 پلە و لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی یه‌ك شه‌ممه‌ 25ی ئاب كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ