له‌ سنوری خانه‌قین داعش په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبیدا

26.08.2019
جەماوەر نیوز
درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی محەمەد شیربەگ، لە سنووری خانەقین شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی و داعش روویدا.
ھەواڵگری فەوجی خانقینی حەشدی شەعبیش بڵاوی كردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو ھەوڵێكی داعشیان پووچەڵكردووەتەوە، بۆ چوونە نێو خانەقین.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ جموجوڵه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی زیادیكردووه‌ له‌به‌رامبه‌رشدا سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی نەسر لە بیابانەكان و ناوچە سنوورییەكانی ئەنبار ڕاگه‌یاندووه‌ و ژمارەیەك پێگە و حەشارگەی چەكدارانی داعش بۆردومان ده‌كات.