له‌ سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

27.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌ لەدوو ڕوداوی جیادا ھێزەکانی پۆلیس چوار تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس هاتووه‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی بەھاوکاریی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەبناری گۆیژە هەڵیانكوتابووە سەر دوكانێك و پارەیان لێسەندبوو و سەرەڕای ئازاردانی خاوەن دوكانەكە چەند فیشەكێكیشیان بەئۆتۆمبێلەكەیەوە نابو و دواتر هەڵاتبون.
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە بەفەرمانی بەڕێز داوەر سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ لەڕوداوێكی دیكەدا تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە بەھاوکاری بنکەی پۆلیسی سەرا دەستگیركرا كە فیشەكی نابوو بە كوڕەكەیەوەو برینداری كردبوو.
هێزەكانی پۆلیس ئاگاداركرانەوە بە بونی بریندارێك، لەگەڕەكی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، دوای گەیشتنی مەفرەزەكان و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە دەركەوت كە تۆمەتبار (ن ، ح ، ر )لەدایكبوی 1966 فیشەكی ناوە بەكوڕەكەیەوەو برینداری كردووە.
دەستبەجێ‌ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 دەستگیركراو دەستیش گیرا بەسەر دوو چەك لە جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووەو لەئێستاشدا بریندارەكە لەنەخۆشخانەیەو چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت.
بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، هۆكاری ڕوداوەكە كێشەی خێزانی بووە.