سبه‌ی پله‌ی گه‌رمی هه‌رێمی كوردستان نزم ده‌بێته‌وه‌

27.08.2019
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی كەش وھەوای ئه‌مرۆ و سیبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
 بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێم  ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 27ی ئاب ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 43 و پارێزگای سلێمانی و دھۆك 41 پلە و لە پارێزگای كەركوك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەش وھەوای سبەی چوار شه‌ممه‌ 28ی ئاب كەشناسی هه‌رێم پێشبینی دەكات ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دابەزێت.

زۆرترین خوێندراو